زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسی كوردی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد تووشی نه‌خۆشییه‌كانی چاو، گورچیله و سیسته‌می گه‌وارشی بووه، به‌ڵام له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ٨٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌ته‌ی “به‌زاندنی نایاسایی سنوور” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كرا. حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له دیوانی باڵای وڵات بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گوڕدرا، به‌ڵام چه‌ند جار بۆ زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران دوور خرایه‌وه. ناوبراو له زیندانی یه‌زد تووشی نه‌خۆشییه‌كانی چاو، گورچیله و سیسته‌می گه‌وارشی بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.