بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ، لەیلا عەزیزی، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی سەقز و هاوژینەکەی به ناوی ناسر مەحموودی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە کەمپی “ئاغری” لە پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان لە بارودۆخێکی سەختدا زیندانی كراون.
بە وتەی رۆیا عەزیزی، خوشکی لەیلا عەزیزی، ناوبراو بەهۆی بهندكرانی درێژماوە و مەترسیی ڕادەستکردنەوەیان، لەژێر گوشاری سەختی دەروونیدایە و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەکی، تەندرووستیانی خستووهته مهترسییهوه. لەیلا عەزیزی و ناسر مەحموودی پێشینەی چالاکی سیاسییان هەیە و لە ئەگەری دیپۆرتكردنهوهیان بۆ ئێران، لەگەڵ سەپاندنی سزای قورس و نامرۆڤانە لەلایەن کۆماری ئیسلامییهوه ڕووبەڕوو دەبنهوه. ئهو دوو چالاكه سیاسییه لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەکوو چالاکی سیاسی و ئەندامی یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون و دە مانگ لهمهوبهر، لهلایهن پۆلیسی تورکیا لە شاری تاتوانی سەر بە پارێزگای بەتلیس دەستبەسەر و بۆ کەمپی ئاغری گواستراونەتهوە.