به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، عاتفه ڕه‌نگڕیز، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی شاهڕوود بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و “ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زر” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، عاتفه ڕه‌نگڕیز به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ باری ته‌ندرووستی تێك چووه و له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه‌ی شاهڕوود به‌سته‌ری كراوه. پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه داوای ئازادی كاتی یان مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به ناوبراویان كردووه، به‌ڵام دادستانی شاهڕوود له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه بۆ عاتفه دژایه‌تیان كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زر، به‌ندكراوی سیاسی به‌ساڵاچوو له ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی دیكه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراوه، له حاڵێكدا چه‌ند نه‌خۆشی هه‌یه و ئه‌بێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕایگه‌یاند كه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانی له ده‌رمان، مان له خواردن ده‌گرێت.