به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحدی تاران، “داوود ڕه‌زه‌وی” ئه‌ندامی به‌ندكراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی معاینه‌ی چاوی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فارابی گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پزیشكی چاو پاش معاینه‌ی “داوود ڕه‌زه‌وی” ده‌رمانی بۆ نووسیوه و ڕایگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندرووستی چاوی باش نییه و نابێت ڕۆشنایی خۆر له چاوی بدات و ئه‌بێ له چاویلكه كه‌ڵك وه‌ر بگرێت. هه‌روه‌ها پزیشكی چاو به ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌ی وتووه كه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌بێ سه‌ردانی مه‌ته‌ب بكه‌ی و ده‌رمانه‌كانیشت له كاتی خۆی دا ئیستفاده بكه‌ی. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكاریه نه‌خۆشی گه‌ده و ده‌زگای گه‌وارش و چاوی هه‌یه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.