کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی” له‌ زیندانی ورمێ

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌ زیندانی ورمێ 4

“حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ كه‌ له‌ ١٩هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی دایه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كراوه‌ و بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی بۆ زیندانێكی دیكه‌ ده‌ر‌كراوه‌.

“حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی” كه‌ ماوه‌ی ١٣ ساڵ به‌ندكرانی له‌ زیندانی ورمێ تێپه‌ڕ ده‌كات، له‌ ١٩ هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ئازار ده‌درێت و باری ته‌ندرووستی به‌هۆی نه‌خۆشی ئاسم تێك چووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ندی تاكه‌كه‌سیان بۆی سارد ڕاگرتووه‌ تاكوو نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ختتر بێت. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی حامدن و داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ڕێگه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ڕۆڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بگرن.