کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی پاش مانگرتن له‌ خواردن

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی پاش مانگرتن له‌ خواردن

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی شارومه‌ندی خه‌ڵكی ورمێ كه‌ به‌ ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌، له‌ ڕۆژی ٢٤ی به‌فرانباره‌وه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

به‌ وته‌ی دایكی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، حامد چوار ساڵ و ٧ مانگ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی تێبه‌ڕ كردووه‌ و كاتێك داوای ئازادی به‌ مه‌رجی كردووه‌، له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كه‌ی دژایه‌تی كراوه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌. دایكی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌ گرته ویدیۆیه‌ك دا داوای له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ یارمه‌تی ڕۆڵه‌كه‌ی بده‌ن.