نازم بهریهی زیندانی سیاسی عه‌ره‌ب كه ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه دژ به بێبه‌ش بوون له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی و هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم مانی له خواردن گرتووه، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نازم بهریهی چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵی خه‌ڵكی حه‌میدیه له ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش چالاكی دیكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش حه‌وت مانگ ئه‌شكه‌نجه، به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، افساد فی الارض” و “موحاره‌به” سه‌ره‌تا به ئێعدام مه‌حكووم و دواجار سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات سێ به‌ندكراوی سیاسیان به ناوه‌كانی ڕه‌زا خه‌ندان، شه‌هریار به‌یاتی و مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رێد له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
