کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئێڤین 4

لوقمان عەلیزادە، بەندکراوی ئایینی تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی “سەراوقامێش”ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ئێڤین لە ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لوقمان عەلیزادە لە بەندیخانەی ئێڤین تووشی عفوونه‌تی توندی ڕیخۆڵە بووە و پێشتریش جارێک نەشتەرگەری بۆ کراوە به‌ڵام به‌ ته‌واوی پڕۆسه‌ ده‌رمانیه‌كه‌ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌ و ئێستا به‌هۆی بێبه‌شكران له‌ ده‌رمانی پێویست گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه‌ و تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه‌. لوقمان عه‌لیزاده‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.