کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “ئێلهام موده‌ڕسی” له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئێلهام موده‌ڕسی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئیلهام مه‌ده‌ڕه‌سی” زیندانی سیاسی پێشوو كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ برایه‌ك و دایكی به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت ناچار به‌ هه‌ڵهاتن بۆ توركیا كرابوو، به‌هۆی نه‌خۆشی جگره‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته خوێندراوه‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌.

“ئیلهام موده‌ڕسی” ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان له‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ری كرا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌، ئیلهام له‌ زیندان دا جگری له‌ ناو چووه‌ و پێویستی به‌ په‌یوه‌ند هه‌یه‌ و داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین یارمه‌تی بده‌ن.