کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی له‌ زیندانی خۆی

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی له‌ زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی له‌ زیندانی خۆی نا جێگیره‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی نه‌خۆشی سه‌ختی شه‌كره‌ی هه‌یه‌ و ساڵی ڕابردووش به‌هۆی بێبه‌شكران له‌ ده‌رمان، دوو په‌نجه‌ی لاقێكیان بڕیبوو. ئێستا لاقه‌كه‌ی دیكه‌ی عفوونه‌تی كردووه‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر نه‌گرێت، په‌نجه‌كانی ده‌بڕنه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌  ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی نه‌بووه‌ و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ درووست بوونی مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هۆشداریان به‌ به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم داوه‌.