کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین

دۆخی خراپی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین 1

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە زیندانەکانی ڕژیم، بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کێشەی جددی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەندکراوانی زیندانی ئێڤین و بە تایەت بەندی حەوتی ئەو زیندانە کە شوێنی ڕاگرتنی بەندکراوانی سیاسییە، لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیان و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان بێبەش کراونەتەوە و تەنانەت لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی دڕندانەترین سەرکوت دەبنەوە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوانی زیندانی چابەهار دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان و هەروەها نەبوونی پێداویستییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، بەڵام نەک تەنیا داخوازییەکانیان وەڵام نەدراوەتەوە، بەڵکوو ڕووبەڕووی هێرشی توندی هێزە ئەمنیەکان بوونەتەوە و بە هۆیەوە چەندین هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیان لە دەستدا.