کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی بێهداشت و ده‌رمان له‌ زیندانه‌كانی ئێڤین و وه‌رامین

دۆخی خراپی بێهداشت و ده‌رمان له‌ زیندانه‌كانی ئێڤین و وه‌رامین 3

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی یێهداشتی و ده‌رمانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین و زیندانی خۆروین له‌ وه‌رامین زۆر خراپه و نه‌خۆشی به‌ نێو به‌ندكراوان دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، نه‌خۆشی له‌ نێو به‌ندكراوانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان به‌ندكراوانیان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌. له‌ كۆی گشتی ٥٠٠ زیندانی ئه‌و به‌نده‌، ٢٥٠ كه‌سیان تووشی نه‌خۆشی سه‌خت بووه‌ و پێویستیان به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دۆخی بێهداشتی و ده‌رمانی زیندانی خۆروین له‌ وه‌رامین زۆر خراپه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌ندرووستی به‌ندكراوان ناده‌ن. به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی، به‌شێكی زۆر له‌ به‌ندكراوان تووشی نه‌خۆشی پێستی بوون، ئاوی خواردنه‌وه‌ی زیندان ناپاكه‌‌ و زۆربه‌ی به‌ندكراوان گورچیله‌كانیان عفوونه‌تی كردووه‌.