به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی هێشتا له نێو خێوه‌ت و كانێكس و له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كاتی هاتنی بوله‌رزه له شاری خۆی، لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه هێشتا له نێو خێوه‌ت و كانێكس دا ده‌ژین. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی نوێ كردنه‌وه‌ی خانوو و پێدانی وامی مه‌سكه‌نیان دابوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
