به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هه‌ر حه‌فته دوو بۆ چوار به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌هۆی ئۆڤێردۆز یان بێبه‌ش بوون له ده‌رمان گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته دۆخی مه‌ترسیدار و كاره‌ساتباری به‌ندكراوان له زیندانی قزلحه‌سار ڕوون ئه‌كاته‌وه، به‌ندیخانه‌یه‌ك كه تێدا مه‌ئموورانی ڕژیم به شێوه‌ی نافه‌رمی و له ڕێگه‌ی پێدانی ده‌رمانی زۆر یان بێبه‌شكردن له ده‌رمان زیندانیان ده‌كوژن. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به مه‌رگی به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ناوی جه‌لال كراوه كه له به‌ندی چواری زیندانی قزلحه‌سار تووشی ئۆڤێردۆز بووه به‌ڵام چه‌ند جار داوای یارمه‌تی له پاسه‌وانانی زیندان كردووه كه‌س بایه‌خی پێ نه‌داوه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه.