پاش هێرش بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازرانه‌وه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌نده‌كانی زیندانی قه‌رچه‌ك زۆر قه‌ره‌باڵغه و به‌ندكراوان له ئاوی خاوێن، سرویسی بێهداشتی پاك و خۆراكی ته‌ندرووست بێبه‌ش كراون. هه‌روه‌ها به‌شێك له به‌ندكراوانی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش دۆخی ته‌ندرووستیان تێك چووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان به‌ندكراوانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به میدیاكانیان وتووه: نرخی خۆراك له فرۆشگای زیندان زۆر گرانه و به‌ندكراوان پاره‌ی پێویستیان بۆ دابینكردنی ماده خۆراكییه‌كان نییه.