به‌دوای گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین بۆ زیندانی فه‌شافوویه، چه‌ندین ڕاپۆرت له سه‌ر دۆخی خراپی به‌ندكراوان و بێبه‌شكردنیان له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان بڵاو كراوته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌نده‌كانی زیندانی فه‌شافوویه زۆر قه‌ره‌باڵغه و به‌ندكراوان له ئیمكاناتی بێهداشتی، ده‌رمان، ئاوی پاك، ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. هه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چه‌ند جار داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانیان كردووه، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وڵامی نیگه‌رانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی نه‌داوه‌ته‌وه.