به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانی خۆروینی وه‌رامین له زۆربه‌ی مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان بێبه‌ش كراون و به‌رپرسانی زیندان له ڕێگه‌ی دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به ئه‌نقه‌ست به‌ندكراوان ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له هه‌ر به‌ندێكی زیندانی خۆروین دا ته‌نیا ٢٠٠ ته‌خت هه‌یه له حاڵێكدا سێ هێنده‌ی زه‌رفیه‌تی به‌نده‌كان، زیندانیان ڕاگرتووه. قه‌ره‌باڵغبوونی به‌نده‌كان جووڵه‌ی له به‌ندكراوان بڕیوه و به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ بڕانی به‌رده‌وامی ئاو و بڵاوبوونه‌وه‌ی كێچ و ئه‌سپێ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. پیسبوونی سرویسه بێهداشتیه‌كان به‌ندكراوانی تووشی نه‌خۆشی پێستی كردووه و به‌رپرسانی زیندان به‌ندكراوانی نه‌خۆش له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش ده‌كه‌ن.