به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و شه‌یبانی ئه‌هواز كاره‌ساتباره و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی ڕژیم كاره‌با و ئاوی به‌ندیخانه‌كانی قزلحه‌سار و شه‌یبانی ئه‌هوازیان له گه‌رمای ٤٠ بۆ ٥٠ پله‌ی هاویندا بڕیوه و به‌ندكراوان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌واخۆری، ئاوی پاك، ده‌رمان، ئیمكاناتی ڕیفاهی و خۆراكی ته‌ندرووست بێبه‌ش كراون. به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان به‌ندكراوان ناچار ده‌كه‌ن هه‌ر بتڵێكی ئاوی كانزایی به ١٦ هه‌زار تمه‌ن بكڕن و به‌شێكی زۆر له به‌ندكراوان توانای پهرداختكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه. نه‌بوونی ئامێری ساردكه‌ره‌وه به‌ندكراوانی تووشی گه‌رمابردوویی كردووه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به درووستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی به‌ندكراوانی نه‌خۆش هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه.