به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، زیندانیانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین و له ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌شن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی ژن دوور له كه‌رامه‌تی ئینسانییه و به‌ندی ژنان زۆر قه‌ره‌باڵغه. نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو به‌ندكراوان و به‌رپرسانی زیندانی وه‌كیل ئاباد به‌ندكراوان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش ده‌كه‌ن. ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ به‌ندكراو له به‌ندی ژنانی زیندانی وه‌كیل ئاباد ڕاگیراون و هه‌ر ژوورێكی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ١٤ بۆ ١٨ به‌ندكراوی تێدایه و كوالێتی خۆراكی زیندان زۆر نزمه و به‌ندكراوان تووشی كه‌م خۆراكی بوون.