به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، ناجێگیره و له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌ش كراون.
به وته‌ی ڕه‌یحانه ئه‌نساری فه‌رد، به‌ندكراوانی ژن له سالۆنێكی قه‌ره‌باڵغ دا له زیندانی قه‌رچه‌ك زیندانی كراون، دۆخی سرویسه بێهداشتیه‌كان زۆر خراپه و به‌شێك له به‌ندكراوانی به‌ساڵاچووی نه‌خۆش له ده‌رمان بێبه‌ش كراون و گیانیان له مه‌ترسی دایه. یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه، چالاكێكی كرێكاری بێ ناونیشان به ناوی مه‌عسوومه نه‌ساجی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵه كه به پێنج ساڵ و چوار مانگ زیندان سزا دراوه و ساڵی ڕابردووش له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شبوون له ده‌رمان مانی له خواردن گرتبوو.