کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ئاواره‌كانی عه‌فرین و گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك

دۆخی خراپی ئاواره‌كانی عه‌فرین و گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێك 4

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوی كراوه‌ته‌وه‌، دۆخی ئاواره‌كانی عه‌فرین زۆر خراپه و منداڵێكی چه‌ند مانگه‌ به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانی شه‌هبا و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و وێڕای كوشتن و برینداركردنی چه‌ند كه‌س، ٢٠ شارومه‌ندی كوردیان ڕفاند و به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌سیان ئاواره‌ كرد. هه‌ر چه‌ند هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك هه‌وڵیان داوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌و، ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ی ئه‌من له‌ ڕه‌قه‌ بگوازنه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له‌ ئاواره‌كان له‌ ژێر هێرش و گه‌مارۆی تیرۆریستان دا گیریان خواردووه‌ و پێویستیان به‌ یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه‌. چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خه‌ڵكی كۆبانی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن بچن به‌ هانای ئاواره‌كانی عه‌فرین و ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین بكه‌ن.