به وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵناسی، ٢٦ ملیۆن شارومه‌ندی ئێرانی له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و دۆخی ته‌ندرووستی منداڵان له چاو ساڵانی ڕابردوودا خراپتر بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، زیاتر له ٢٦ ملیۆن دانیشتووی وڵات له ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واودا ده‌ژین و چوار ملیۆن كه‌س تووشی كه‌م خۆراكی سه‌خت بوون. هه‌روه‌ها بودجه‌ی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری حه‌وزه‌ی زانیاری مه‌لاكان له بودجه‌ی شه‌ش پارێزگای گیرۆده‌ی نائه‌منی خۆراك زۆرتره له حاڵێكدا، شه‌ش له سه‌دی منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر پێنج ساڵ تووشی لاوازی جه‌سته‌یی و پێنج له سه‌دی منداڵان تووشی كورته‌باڵایی بوون. شایانی باسه كه ئاماره‌كان زۆر زیاتره له‌و ڕێژه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی هێپاتیتی جۆری “ئه‌ی” له نێو منداڵان و مێرمنداڵان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێنج قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی له شارستانی نه‌وشه‌هر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون و ئه‌مه چه‌نده‌مین ڕووداوی له‌و جۆره‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له چه‌ند شاری ئێران ڕوویداوه.
