ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی شیركه‌تی كیسۆن، بۆ جارێكی دیكه له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر “سازمانی ئاو” له تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه نزیك به ١٣ مانگه كه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ده‌سبه‌جێی به‌رپرسانن. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، بێجگه‌له دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌تا ئێستا حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابروودوودا كرێكاران به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی دیكه‌شیان به‌ڕێوه‌بردبوو.