له گاڵته‌جاڕی یازده‌هه‌مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی نزیك ده‌بینه‌وه. پاش ئاخێزی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی به‌فرانباری ٩٦ و ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه هه‌ر كامیان پتر له سه‌د شاری ئێرانیان گرته‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ئاڕایشی سیاسیی نوێی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌ره‌وپیری هه‌ڵبژاردن ده‌روات. ئاخێزی مانگی به‌فرانبار به درووشمی “ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را، ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” كۆتایی به زاڵ بوونی پتر له دوو ده‌یه گوتاری ڕێفۆرم خوازان به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران‌دا هێنا. ئه‌و ئاخێزه نه ته‌نیا ستراتێژی ڕێفۆرمی ڕژیم و خه‌یاڵی وه‌دی هاتنی خواستی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئیسلاحكراودا، له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو كرده‌وه، به‌ڵكوو فریوی “هه‌ڵبژاردن له نێوان خراپ و خراپتر“ی به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ده‌ستی ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌ت و هه‌وادارانی هێنایه‌ده‌ر و بێده‌نگی كردن. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و پانتایی جه‌نایات و كۆشتارێك كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم دژبه هاووڵاتیانی ناڕازی ئه‌نجامیان دا، دژایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك برده وه‌ها قۆناخێكه‌وه كه ئیتر جێگایه‌كی بۆ گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردن و هێنانه گۆڕی سندووقی ده‌نگدانی ڕژیم نه‌هێشتووه‌ته‌وه. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی به شه‌ڕه‌نگێز و ئاژاوه‌گێڕ پێناسه‌كردنی لاوان و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری و وه‌به‌ر گولله دانیان، نیشانیان دا كه ئه‌مجاره‌یان ئیتر ته‌نیا به زه‌بری سه‌رنێزه و توندوتیژیی تۆخ ده‌توانن درێژه به ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر وه‌ك زه‌نگی “مهتریسیی شۆڕش” زه‌ربه‌یه‌كی به‌ته‌وژمی له گوتاری تێپه‌ڕینی ئارام و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆرش له‌ژێرناوی دووری كردن له توندوتیژی، دا. ئه‌و ئاخێزه هه‌روه‌ها ستراتێژی سیاسی و ڕێكاری ئه‌و به‌شه له ئۆپۆزیسیۆنی بورژوازیی له‌ژێرناوی هه‌ڵبژاردنی ڕێفراندۆمی قانوونی ئه‌ساسی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، كه خوازیاری ده‌ست به ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاته له سه‌رووی خه‌ڵكه‌وه، تێك‌شكاند. له ڕاستیدا، ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به ئاشكرا گوتاری تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی له كۆماری ئیسلامی به‌هێزتر كردووه.
كادری ڕێبه‌ریی سپای پاسداران و ئاڵقه‌ی به‌یتی ڕێبه‌ری به ئاگادار بوون له‌و ئاڵوگۆڕانه‌یه كه ده‌یانهه‌وێ له ده‌رفه‌تی نومایشی “هه‌ڵبژاردن“ی مه‌جلیسی ئیسلامی بۆ بهڕێزكردن و پته‌و كردنی سه‌رله‌نوێی ڕیزه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن. ڕێبه‌ریی سپا باش ده‌زانێ، ئێستا كه توانیویانه به خه‌ڵتانی خوێن كردنی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر گیان بهسڵامهت به‌ده‌ر ببه‌ن، ده‌بێ ڕێك هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ش درێژه پێبده‌ن. ئه‌وان به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕژیمه دیكتاتۆره‌كان، به‌وه گه‌یشتوون كه سه‌ركوت تا كاتێك كارایی نیسبیی خۆی ده‌مێنێ كه به‌رده‌وام توندتر بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتێك كه بۆ درێژه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی ڕێگای سه‌ركوت و ترس نانه‌وه و تۆقاندنی گرته به‌ر، ئیتر هیچكات نابێ ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، ئه‌گینا خۆی له‌ناو ده‌چێت. ئه‌و ڕژیمانه‌ی وا له‌وه مه‌نتقه خافڵن، به نه‌رم و نوان نواندن له بوار سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگیش دیسان زووتر ده‌ڕووخێن.
كۆماری ئیسلامی به ڕێبه‌ریی سپای پاسداران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لێك ئاخێزی چاره‌نووس سازتر كه له ڕێ دان، خۆی ئاماده ده‌كات. هه‌ربۆیه فه‌قێكانی شۆڕای نیگه‌هبان مه‌ئمووریه‌تیان پێدراوه تا به ڕه‌تی سه‌ڵاحیه‌ت كردنی به‌رین، به‌ستێنی موهه‌ندسی كردنی هه‌ڵبژاردن، به ئامانجی پێكهێنانی مهجلسێكی ته‌واو فه‌رمانبه‌ر و گوێ له مست، ئاماده بكه‌ن. ڕه‌تی سه‌لاحیه‌تی نزیك به ٩٠ نوێنه‌ری ئێستای مه‌جلیس، عه‌زمی سپای پاسدارانی بۆ یه‌كده‌ست كردنی مه‌جلیس نیشان ده‌دا. سپای پاسداران له‌و ده‌وره‌یه‌دا كۆسپی سه‌ر ڕێی ناوێت و هه‌ر بۆیه‌ش هیچ بایه‌خێك به ناڕه‌زایه‌تیی حه‌سه‌ن ڕووحانی و ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تیی له ئاست ڕه‌تی سهڵاحیهتهكان، نادا. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، دیفاعی خامنه‌یی له كرده‌وه‌ی شۆڕای نیگه‌هبان ده‌بێ دوایین پاشماوه‌كانی خۆشباوه‌ڕی به ڕێفۆرمی ڕژیم له ڕێگه‌ی مكانیسمی هه‌ڵبژاردنه‌وه، له‌ناو به‌رێت.
له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه، ئه‌وه‌یكه به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له جه‌ریان دابووه، هیچكات چكۆله‌ترین په‌یوه‌ندیه‌كی به مافی ده‌نگدان و مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه نه‌بووه. پرته و بۆڵه‌ی ئیعتدالیهكان و ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی سه‌باره‌ت به “ده‌ست نیشان كردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا“، “یه‌ك جه‌ناحی و نه‌مانی كێبه‌ركێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا“، “ساخته‌كاریی ده‌نگدان“، “ده‌خاڵه‌تی شۆڕای نیگه‌هبان بۆ هێنانی نوێنه‌رانی بێ سه‌لاحیه‌ت و سفر كیلۆمیتر بۆ مه‌جلیسی ئیسلامی“، و له‌وجۆره ڕه‌خنانه، له ڕاستیدا ڕه‌خنه‌ی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له یه‌كتر و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به پێشێلكردنی مافی خه‌ڵكه‌وه نییه. كه‌مپه‌ینه‌كانی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم، به‌رده‌وام مه‌یدانی كێشمه‌كێشی جه‌ناح و دار و ده‌سته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و پچڕینی به‌شی زیاتر له حاسڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش بووه و بووه‌ته گۆڕه‌پانی به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵ. ڕژیم ئه‌مجاره‌یان كه ده‌نگی پێی شۆڕشی بیستووه، بۆ ئاڕایشی جه‌نگی دان به ڕیزه‌كانی خۆی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی شۆڕش، ته‌نانه‌ت به نوێنه‌رانی ئێستای مهجلیسهكهشی ڕوحم ناكات. له ئێستادا، ڕژیمی ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه تێیدا گرفتار بووه، پێویستی به مهجلیسیهكی یه‌كده‌ست و گوێ به فه‌رمانی سپا هه‌یه.
بۆ به‌ره‌ی شۆڕش، وێڕای ئه‌نجامدانی ئه‌ركه سهركیهكان، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ده‌وره‌ی ئاماده‌كاریی گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردن، بكاته مه‌یدانی ڕسواكردنی هه‌رچی زیاتری ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی. نابێ ڕێگه بدرێ كه ڕژیم له دواهاته‌كانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و جه‌نایاتێك كه ئه‌نجامی دا، له كاره‌ساتی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه موسافیربهریهكه و كوشتاری ئینسانه بێ دیفاعهكان و درۆنانه‌وه له‌مباره‌وه و هه‌موو هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و بێ مافیهك كه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی دا سه‌پاندووه، گیان به سڵامه‌ت به‌ده‌ر ببات. له ئێستادا و له باروودۆخێكدا كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به درووشمی ” كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بڕووخێت” هاتوونه‌ته مه‌یدان و گشت كۆماری ئیسلامی‌یان بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه، ڕۆیشتنه ناو لیستی كاندیده‌كانی نومایشی هه‌ڵبژاردن به‌مانای هاوده‌ست بوون له‌گه‌ڵ جهنایهتكارانێكه كه لاوانی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتیان، خه‌ڵتانی خوێن كردووه. ڕۆیشتن به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان به هه‌ر پاساو و بیانوویه‌كه‌وه به‌مانای مه‌شرووعیه‌ت دان به‌و ڕژیمه و جهنایهتهكانیهتی. با به په‌یوه‌ست بوون به كه‌مپه‌ینی ڕسوا كردنی گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی، عه‌زمی لێبڕاوانه‌ی خۆمان بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی نیشان ده‌ین. پێویسته نومایشی ئیدعای مه‌شرووعیه‌تی ڕژیم و پڕۆژه‌ی یهكپارچهكردنی دژه شۆڕشی حكوومه‌تی، بكه‌ینه شكست و ڕسواییه‌كی گه‌وره بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.