ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەرپرسانی زیندانی مەریوان لەگەڵ پێدانی مەرەخەسی به “تەحسین دادڕەس”، به‌ندكراوی سیاسیی خەڵکی گوندی “سەردۆشـ”ـی مەریوان، دژایەتییان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “تەحسین دادڕەس” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی مەرەخەسی بێبەری بووە و داواکاری ناوبراو، بە بەردەوامی لە لایەن بەرپرسانی زیندانی مەریوانەوە، ڕەت كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “تەحسین دادڕەس” ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە زیندانی مەریوان بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا و ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان، سه‌رله‌نوێی لە زیندانی سنەوه بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرایه‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “تەحسین دادڕەس” ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و پاش حه‌فته‌یه‌ك لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانه‌وه بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕاگوێزرابوو.