کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ شه‌هریار ئۆسكۆیی

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ شه‌هریار ئۆسكۆیی

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ شه‌هریار ئۆسكۆیی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە به‌ ناوی “شه‌هریار ئۆسكۆیی” ماوەی ٦ مانگە لە مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبەش کراوە و بەرپرسانی زیندان مەرجی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانیان بۆ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ ناوبراو داناوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “شه‌هریار ئۆسکۆیی” کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە و ماوەی ٣٠ مانگ حوکمی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، دوای شەش مانگ و سەرەڕای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ناو زیندانی سنە، هێشتا لە مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبەشە و بەرپرسانی زیندان ڕێگری له‌ ئازادكرانی ده‌كه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “شه‌هریار ئۆسکۆیی” ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو. دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی كوردستان، بۆ ٣٠ مانگ کەم کرابوویه‌وه‌.