کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی مهاباد 

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی سێ ساڵە دەستبەسەر کراوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەندکراو مافی مرەخەسییان پێدراوە، بە هۆی ڕێگری بەرپرسانی زیندانه‌وه‌ مافی مه‌رەخەسی پێ نادرێت.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “محەممەد نوورانی زادە” بەندکراوێکی سیاسی تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، ماوەی سێ ساڵە کە لە زیندانی ناوەندیی شاری شاهروود سەر بە ئۆستانی سمنان ڕاگیراوە و سەرباری داواکاری خۆی و بنەماڵەکەی مافی مه‌رەخەسی پێ نادرێت. بێبەش بوونی ناوبراو لە مافی مرەخەسی لە حاڵێکدایە کە بە هۆی نەخۆشی باری تەندروستی ناجێگیرە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، محەممەد نوورانی زادە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦ وێڕای کەسێکی دیکە بە ناوی “دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەستبەسەر و گوزاترابوویه‌وه‌ بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ. بە پێی حوکمی دادگای سەربازی، محەمەد نوورانی زادە حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاهروود و دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب حوکمی ٦ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری سمنانی بە سەردا سەپا.