ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی شوڕای شاری تارن ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ستادی میللی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ پێشنیاری شوڕای شاری تاران بۆ ئیجباری بوونی لێدانی ماسك له مێترۆكان دژایه‌تی كرد.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مێترۆی تاران ڕایگه‌یاندبوو كه‌به‌هۆی كرانه‌وه‌ی ئیداره‌كان و ناوه‌نده سێنفییه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی موسافیرانی مێترۆ، ته‌رحی ئیجباری كردنی ماسك له مێترۆكان، خرابوویه ده‌ستووری كاری ستادی میللی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆرۆنا و له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكرانی ده‌چووه بواری جێبه‌جێ كردن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌وته‌ی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌ی شوڕای شاری تاران ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن ستادی میللی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ئه‌م ناوه‌نده، ئیجباری كردنی ماسكی قه‌بووڵ نه‌كردووه. ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه مێترۆ شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه و ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه مێترۆ ده‌بێ ته‌عتیل بكرێ.