
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، دادستانی گشتی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئازادكردنی مه‌رجداری “ئیسماعیل عه‌بدی” چالاكی سێنفی مۆعه‌لیمان له زیندانی ئێوین، دژایه‌تی كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیسماعیل عه‌بدی” ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی كانوونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران كه له ڕێكه‌وتی ٦ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٤ له كاتێكدا كه بۆ په‌یگیری هۆكاری قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له وڵات سه‌ردانی دادسه‌رای ئێوین كردبوو، پاش چه‌ندین كاتژمێر لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ٦ زیندان مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه، پارێزه‌ری ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه دادستانی تاران له‌گه‌ڵ ئازادكردنی ناوبراو دژایه‌تی كردووه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نیا ١٠ مانگی ماوه ده‌وره‌ی ٥ ساڵه‌ی ئیسماعیل عه‌بدی ته‌واو بێ.
