به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، “پەریسا سەیفی” چالاکی مهدهنی خەڵکی شاری کامیاران ماوەی دوو حهفتهیه مانی لە خواردن گرتووە و دادوەر دژایەتی لهگهڵ ئازادكردنی کاتی ناوبراو بە دانانی وهسیقه دەکات.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممە بنەماڵەی پەریسا سەیفی بە مەبەستی ڕادەستکردنی وهسیقهی داواکراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە بە مەبەستی ئازادكردنی ناوبراو، سەردانی ئەو لقەی دادگایان کردووە، بەڵام دادوەر پێیانی ڕاگهیاندووه ئەو تاپۆیە نرخی ٧٠ میلیۆن تمەنە و ڕێگری کردووە لە ئازاد كردنی ناوبراو. جێگهی ئاماژهیه، پەریسا سهیفی ماوەی ١٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، پەریسا سەیفی، له ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانهوه بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نادیاربوونی چارەنووسی و هەروەها گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتبوو.