بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای ڕژیم له شاری سنە لەگەڵ ئازادی کاتیی “زارا محەممەدی” ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی “نۆژین” دژایەتی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆ ئازادکردنی “زارا محەممەدی” وه‌سێقه‌ی ٧٠٠ میلیۆن تمەنییان داوا کردبوو و بنەماڵەی محەممەدی ئەو وه‌سێقه دیاری کراوەیان دابین کردبوو، بەڵام بەرپرسی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای ئینقلابی شاری سنە، لە وەرگرتنی ئەو وه‌سێقه‌یه خۆی دەبوێرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو به تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم له رێكه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ دوو چالاكی مه‌ده‌نی دیكه به ناوه‌كانی ”ئیدریس و رێبوار مێنبه‌ری” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.