بە پێی ڕاپۆرتێ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری بۆکان، دژایه‌تی لەگەڵ پێدانی مەرەخەسی به “هادی تەنومەند” چالاكی كرێكاری کردووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “هادی تەنومەند” لە ئەندامانی “کومیتەی هاوئاهه‌نگی بە مەبەستی پێکهێنانی ڕێكخراوه کرێکارییه‌كان”، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لەم کومیتە و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری مهاباد بە ٣ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “هادی تەنومەند” ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی پاره‌كه به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی ماوه‌ی حوکمه‌كه‌ی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆکان کراوە. شایانی باسه، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندین چالاکی مەدەنی و سیاسی لە زیندان ئازاد کراون، بەڵام هێشتا زۆرێك له زیندانییانی سیاسی ئازاد نه‌كراون.