له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی ئیسڕائیلی كه بانگهێشتی سه‌ربازی له ئه‌رته‌ش كراون، بانگهێشتنامه‌كانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا سووتاندووه و ڕایانگه‌یاندووه كه نایانه‌وێت له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه‌دا به‌شدار بن.
ئه‌و گه‌نجه ئیسڕائیلیانه سه‌ر به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “ئیتامار گرینبێرگ” بوون و ویدیۆی سووتاندنی بانگهێشتنامه‌كانیان له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌دا به‌لانیكه‌م ١٠٤ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوه‌ندی دابه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی له كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٢٨ فه‌له‌ستینی به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانی مرۆیی له‌و باریكه‌یه هۆشداریان به كۆمه‌ڵگای جیهانی داوه.