ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، “سێرگه‌ی لاورۆف” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا سووریهكهیدا، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نیشاندا.
“فه‌یسه‌ڵ مێقداد“وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریه‌ش له‌و كونفڕانسهدا ڕایگه‌یاند: به‌پێی ڕێككه‌وتنامه‌ی “ئادانا” له‌ساڵی ١٩٩٨ی زاینی توركیا ئه‌بێ پێبه‌ند بێت به پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی سووریه و به زووترین كات هێزه‌كانی بباته ده‌ره‌وه و پشتیوانییه‌كانی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان قه‌تع بكات. “سێرگه‌ی لاورۆف“یش وتی:درگای دانووستان كراوه‌یه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نین هێرش بكرێته سه‌ر باكووری سووریا.