کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری له‌ قزلحه‌سار

دژایه‌تی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ئه‌حمه‌دڕه‌زا

ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ئیلام كه‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دا تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌هۆی نه‌خۆشی داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی كردبوو، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ دژایه‌تی كردووه‌.

ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی ئیلام پێشتر به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژی زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو، ناوبراو له‌ زیندان دا به‌ بیانووی بڵاوكردنی زانیاری له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ساسان نیك نه‌فه‌س” و “ئه‌میرحسێن حاته‌می” له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی زیندانی فه‌شافوویه‌ی تاران، ڕووبه‌ڕووی په‌روه‌نده‌سازی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌. ئه‌حمه‌دڕه‌زا تووشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشییه‌ و پزیشكان داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانیان بۆ كردبوو، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه‌ دژایه‌تی كردووه‌ و ئێستا گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ مه‌ترسی دایه‌.