له حاڵێكدا شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ست بوونی ئه‌مریكا به‌و شه‌ڕه له ئارادایه، ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌ر دوو حیزبی كۆماریخواز و دیمۆكرات له‌گه‌ڵ بڕیاری ترامپ بۆ په‌یوه‌ستبوونی ئه‌مریكا به كارزار‌ی نتانیاهوو دژ به كۆماری ئیسلامی دژایه‌تیان كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه دژ به دۆناڵد ترامپ پێكهاتووه، سیناتۆر تیم كه‌ین له ئه‌یاله‌تی ویرجینیایه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ڕاده‌ستكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به كۆنگره، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار كه‌م بكاته‌وه. ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ر چه‌شنه هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران ئه‌بێ له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند بكرێت. هه‌روها سیناتۆر مارك وارنێر جێگری كۆمیته‌ی زانیاری مه‌جلیسی سێنا ئاماژه‌ی به نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بۆ درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كردووه و هۆشداری داوه كه ئه‌مریكا نابێت خۆی تێكه‌ڵ به شه‌ڕێكی ناوچه‌یی بكات.