کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ڕزوانه خان به‌یگی

دژایه‌تی ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ڕزوانه خان

“ڕزوانه خان به‌یگی” به‌ندكراوی سیاسی دووگیان و ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گوشار و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سییه‌ ده‌رمانیه‌كه‌ی كراوه‌.

پێشتر ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وه‌سیقه‌ی دانراوی هاوژینی “ڕزوانه خان به‌یگی” كه‌ بۆ ئازادی ناوبراوی دانابوو، زه‌وت كردووه‌ و ئێستا دادگا بارمته‌كه‌ ئازاد ناكات و له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی به‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ دژایه‌تی ده‌كات. شایانی باسه‌ كه‌ ڕزوانه له‌ بیسته‌مین حه‌فته‌ی دووگیانی دایه‌ و پێویستی به‌ چاودێر پزیشكی له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ و منداڵه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.