به پێی ڕاپۆرتی پزیشكانی ده‌رمانگه‌ی زیندانی ورمێ، “سوعدا خه‌دیرزاده” له دوایین ڕۆژه‌كانی دووگیانیدایه و هه‌ركات ئیمكانی له‌داێكبوونی كۆرپه‌كه‌ی هه‌یه و ده‌بێت له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌سته‌ری بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ورمێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن و گیانی ئه‌و به‌ندكراوه و كۆرپه‌كه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
“سۆعدا خه‌دیرزاده” هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار ڕۆژی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانی ورمێ كرا و پاش ١٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره. به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆفی كوردستان، ناوبراو له دۆخێكی خراپدایه و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كوو “گورچیله”، “دڵ” و “دیسكی كه‌مه‌ر” بووه، به‌ڵام دادستانی شاری مهاباد له‌گه‌ڵ ئازادیی ناوبراو دژایه‌تی ده‌كات.