کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی كرماشان له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانی “سۆهه‌یلا حیجاب”

دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی كرماشان له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانی سۆهه‌یلا

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌رپرسانی ئه‌منی زیندانی كرماشان وێڕای خراپبوونی باری ته‌ندرووستی “سۆهه‌یلا حیجاب”، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانیی ناوبراو ده‌كه‌ن و به‌م جۆره‌ گیانی ئه‌و زیندانییه‌ سیاسیه‌یان خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “سۆهه‌یلا حیجاب” به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه‌ و به‌ تایبه‌ت چاوی چڵكی كردووه‌ و ناتوانێت هیچ ببینێت. هه‌روه‌ها ناوبراو تووشی نه‌خۆشی گۆرچیله‌ و دڵه‌ و وێڕای هۆشداری پزیشكانی ده‌رمانگای زیندان بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی ڕژیم له‌ دابین كردنی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی بۆ ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییه‌ خۆده‌بوێرن.