کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ ئازادی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ ئازادی مێرمنداڵێك له‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ ئازادی مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی “ماردین دێهقانی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ دژایه‌تی كردووه‌.

ماردین دێهقانی، مێرمنداڵی خه‌ڵكی گوندی سه‌ردووشی سه‌ر به‌ شارستانی مه‌ریوان له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی سنه‌ و مه‌ریوان كرا و پاش سێ مانگ ئه‌شكه‌نجه‌ بۆ زیندانی مه‌ریوان گوازرایه‌وه‌. ئێستا ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه و ئازادی ماردین دژایه‌تی ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم، نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ درووست كردووه‌.