شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئهفریفای باشوور له ئاست مه‌حكووم كردنی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن دادگاوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و پۆلیسی ئه‌فریقای باشوور بۆ كونترۆڵ كردنی دۆخه‌كه، ده‌ستیان كردووه به سه‌ركوت و ده‌سته‌به‌سه‌ر كردنی خۆپێشانده‌ران. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، لانیكه‌م ٣٢ كه‌س له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه. “جهیكووب زووما” سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته به هۆی خۆبواردن له بڕیاری دادگا بۆ هاوكاری و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پهروهندهكانی په‌یوه‌ندیدار به گه‌نده‌ڵی له ٩ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریدا، به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.