به پێی راپۆرتهكان، سێ رۆژە لەسەر یەك خۆپێشاندان لە پارێزگای بابل بەردەوامە و خۆپێشاندەران داوای دوور خستنهوهی “حەسەن مەندیل”، پارێزگاری بابل لە پۆستەكەی دهكهن و به وتهی خۆیان دهیانهوێت كەسێكی دەستپاك لە شوێنی دابنرێت ههروهها خۆپێشاندەران داوای باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، سزادانی گەندەڵكاران و دابینكردنی هەلی كار دەكەن. هاوكات لە پارێزگای موسەنناش سەدان كەس خۆپێشاندانیان ئەنجامداو داوای دوورخستنەوەی پارێزگاریان كرد. شایانی سه، بەهۆی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپێشاندەران لە پارێزگای زیقار 5 خۆپێشاندەر كوژراون و 314 كەسی دیكەش برینداربوون.
رۆژی پێنج شهممه ١٤ی ڕهشهممه، خۆپێشاندەران زۆربەی رێگە سەرەكییەكانیان لە شاری “حللـەی” سەنتەری پارێزگای بابل داخستووە و له پارێزگای “موسهننا”ش رۆژی پێنجشەمە ١٤ی ڕهشهممه، دەيان كەس لەبەردەم باڵاخانەی پارێزگاكه خۆپێشاندانیان ئەنجامداو داوای دوورخستنەوەی پارێزگار و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و سزادانی گەندەڵكارانیان كرد. ههروهها لە ئەنجامی پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوە لە شاری ناسریە، خۆپێشاندەرێك كوژرا و زیاتر لە 35 كەسی دیكە برینداربوون. جێی ئاماژهیه، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، دژی گەندەڵی و گەندەڵكاران رۆژانە سەدان كەس لە پارێزگاكانی زیقار، بابل، دیوانیە و بەغدا خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكان لە شاری بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە كانوونی یەكەمی 2019 تاوەكو ئێستا، نزیكەی 600 كەس كوژراون و نزیکەی 20 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆربەیان لە خۆپێشاندەرانن.