کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دڕیژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕیگه‌ی ئاسن له‌ ئۆستانی كرمان

5 3 2

ڕۆژی سیشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ڕیگه‌ی ئاسن له‌ ئوستانی كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پشتگوێ خستنی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكارانی ناڕازی تۆڕه‌یی خۆیان له‌ ئاست به‌كرده‌ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی‌  به‌رپرسان نیشان دا و داوایان كرد كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.