له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له درێژه‌ی جموجۆڵی كۆنه‌په‌رستانه و نامرۆڤانه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو دژبه خه‌ڵكی كوردستان شایه‌دی چه‌ند نموونه حه‌ره‌كه‌تی شۆوێنیستی وێڕای چاوپۆشیی ڕژیم له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان بووین كه باس له ڕێكخراو بوونی ئه‌مجۆره حه‌ره‌كه‌تانه ده‌كات. تێكدانی گڵكۆی هونه‌رمه‌ندان، ئاگرتێبه‌ردانی په‌یكه‌ری شاعیران، هێنانه‌خواره‌وه‌ی تابڵۆی كۆلێژێكی سنه كه به زمانی كوردی نووسرابوو، چه‌ند نموونه له پیلانگێڕیی ڕێكخراوی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم له كوردستانن. هه‌ر ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه له خرابكاریی ده‌ست و پێوه‌نده‌كان و به‌كرێگیراوانی ڕژیم به ڕوونی جه‌وهه‌ری دژه كلتووری، دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ مۆسیقا، زانست، خوێندن، سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤ و مافی خوێندن به زمانی دایك نیشان ده‌دات.
له شاری مه‌هاباد به‌ردی سه‌رقه‌بری هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ محه‌ممه‌دی ماملێ كه بۆ سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان جێگای ڕێز و حورمه‌ته، به پژاندنی ڕه‌نگ تێكده‌ده‌ن. نه‌مر محه‌ممه‌د ماملێ یه‌كێك له موزیسیه‌ن و گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی كوردستانه كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رین له هۆگرانی هونه‌ر و مۆسیقا حه‌ز به‌ده‌نگی ده‌كه‌ن. په‌یكه‌ری شاعیر، وه‌رگێڕ و كلتوورنووسی به‌ناوبانگی كوردستان، هه‌ژار، كه هه‌موو ته‌مه‌نی خه‌ریكی كاری كلتووری بووه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕان و شێعره، چوارینه‌كانی عومه‌ری خه‌یامی به جوانترین شێوه به زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگی وشه‌ی كوردی – فارسی ئاماده و بڵاوكردووه‌ته‌وه و په‌یكه‌رتاشێكی هۆگری كلتوور درووستی كردووه، هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. له شاری سنه په‌لامار ده‌درێته سه‌ر یه‌كێك له كۆلێژه‌كانی زانكۆی شار و ناوی كوردیی كۆلێژه‌كه له‌سه‌ر دیواری زانكۆ تێكده‌ده‌ن.
ده‌یان ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و سه‌دان كه‌س له چالاكانی كلتووریی كوردستان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته كۆنهپهرستانهیهی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی‌یان مه‌حكووم كردووه و خوازیاری موحاكه‌مه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته كۆنه‌په‌رستانه‌یه و ڕێگری له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه دژه جه‌ماوه‌رییه بوون. خه‌ڵكی كلتوور و هونه‌ر خۆشه‌ویستی كوردستان، چالاكان و خه‌باتكارانی مافی سه‌ره‌تایی و ئینسانیی خوێندن به زمانی دایك، هۆگرانی گه‌شه‌ی كلتوور و هونه‌ر، به‌م حه‌ره‌كه‌ته سهرشۆڕانهیهی ڕژیم له مه‌یدان به‌ده‌ر نابن و به خه‌باتی جیددی‌تر له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و زانست پێگه‌یه‌كی بانتری هه‌یه، وڵامی ڕژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته كۆنه‌په‌رستانه و دژه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم، نیشانه‌ی ئاشكرای ترسی ڕژیم له په‌ره‌سه‌ندنی زانست، هونه‌ر، ئه‌ده‌بیات و مۆسیقا له‌ناو خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو و فه‌رهه‌نگدۆستی كوردستان دایه. ڕژیم ڕه‌نگبێ بتوانێ به‌ردی سه‌ر قه‌برێك بشكێنێ، په‌یكه‌رێك تێك بدات، تابڵۆی زانكۆیه‌ك بێنێته خوارێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌زاران كتێب، ملیۆنان كاسێت و دیسك و كاری دیجیتاڵی، له‌گه‌ڵ هه‌زاران خوێندكار و ملیۆنان كه‌سی هۆگری خوێندن به زمانی دایك چ ده‌كات؟
چوار ده‌یه سه‌ركوت و میلیتاریزه كردنی كوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه نه‌ته‌نیا خه‌ڵكی بهچۆك دانه‌هێناوه، به‌ڵكوو خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌وانان، ژنان، چالاكانی ژینگه‌پارێز و كلتووری، هه‌موو ڕۆژێ پانتاییه‌كی نوێ به‌خۆ ده‌گرێت. شه‌پۆلی ڕوو له گه‌شه‌ی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌كرێ له قه‌باره‌ی به‌رچاوی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و زانستیدا ببینین. چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆمان و شێعر، به‌رهه‌مهێنانی فیلم و تێئاتری سه‌رشه‌قام، مووسیقا و نیگاركێشی، نووسراوه‌ی زانستی و ئاكادێمیك، و داهێنانی جه‌ماوه‌ری له خه‌بات دژبه دیكتاتۆری دینی و له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئامانجی ئینسانی و ئازادیخوازانه ده‌توانین ببینین. حكوومه‌تی ئیسلامی له‌و خه‌یاڵه‌دا بوو كه به زه‌ربه‌لێدان و سنووردار كردنی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، تیرۆر و ئێعدام، زیندان و ئه‌شكه‌نجه ده‌توانێ خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخواز ناچار به بێده‌نگی و ملكه‌چ بوون له به‌رامبه‌ر یاسای كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بكات.
ڕژیم بۆ ملكه‌چ كردنی خه‌ڵكی كوردستان له هیچ پیلانگێڕی و جه‌نایه‌تێك ده‌ریغی نه‌كرد به‌ڵام له هیچ كامیاندا به ئاكامی دڵخوازی خۆی نه‌گه‌یشت و له ئێستاشدا به ده‌ست بردن بۆ ته‌رفه‌ند و پیلانگێڕیی نوێ خه‌ریكی ئه‌نجامدانی هه‌مان به‌رنامه شكست خواردووه‌كانی خۆیه‌تی. ساڵه‌ها پێش ئێستا هاوتایانی تاڵه‌بانیی سیستمی وه‌لایه‌تی فه‌قیه له ئه‌فغانستان كتێبه‌كانیان ئاگر تێبه‌ردا، زانكۆكانیان به‌ست، په‌یكه‌ری مێژوویی و به‌بایه‌خی بوودایان ته‌قانده‌وه و ئه‌مڕۆش ڕژیمی ئیسلامی هه‌مان حه‌ره‌كه‌ت و كرده‌وه‌ی تاڵه‌بانی خستووه‌ته ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه.
چل و چه‌ند ساڵ دژایه‌تیی ڕژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هونه‌ر، ئه‌ده‌بیات، زانست، مۆسیقا، سینه‌ما، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، وێڕای سانسۆڕ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌وازی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و تێئاتر، چ قازانج و ده‌ستكه‌وتێكی بۆ حاكمانی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی تێدابوو، كه ئه‌م هه‌وڵ و حه‌ره‌كه‌ته زهبوونانهیهی ڕژیم له كوردستان قازانجێكی بۆیان تێدابێت؟