لە ڕۆژەکانی هەینی و شەممە ١٩ و ٢٠ی مانگی جۆزەردان دانیشتنی ساڵانەی سەرانی ٧ وڵاتی سهنعهتی- جی حەوت- و دانیشتنی ڕێكخراوی هاوکاری شانگهای لە دوو شوێنی جیاواز بەڕێوەچوو. ئەگەرچی بەشدارانی ئەم کۆنفڕانسانە جیاواز بوون، بەڵام هەردوکیان بە شێوەیەک ڕواڵەتی جەمسەرە جیاوازەکانی سەحنەی جیهانی و بێ نەزمییەکانی مەجود و چوونە ژێر پرسیاری نەزمی ڕابردوویان پیشان ئەدا. ئەگەرچی لە دانیشتنی سازمانی شانگهای سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئامادە بوو، بەڵام لە دانیشتنی ساڵانەی جی حەوتیشدا سێبەری کێشەکان لەسەر چلۆنایەتی بەرخورد بە کۆماری ئیسلامی ئامادەبوو و یەکێک لە باسەکانی جێی ناکۆکی سەرانی ٧ وڵات بوو.
ئەوەی کە پێوەندی بە ئیجلاسی جی حەوتەوە هەیە لە ڕۆژەکانی پێشتردا مەعلوم بوو کە کێشەکان لە نێوانیاندا لەحنێکی توندتری بە خۆیەوە گرتووە. لە لایەکەوە فەڕنسە، بریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا، کانادا و ژاپۆن وێڕای بوونی بەرژەوەندی جیاواز تێیدا قەراریان گرتبوو وە لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا. بۆ یەکەم جار سەرۆک کۆماری فەرانسە باس لە خۆڕاگری لە بەرانبەر ” هێژمونی ئەمریکا” دەکات و یان ئەوەی کە سەدری ئەعزەمی ئاڵمان دەڵێت کە ” دنیا، چەند جەمسەری بۆتەوە و ئەمە بۆ ئێمە ئوروپاییەکان بەم واتایەیە کە دەورو نەخشی خۆمان لە بارودۆخی نوێی جیهانیدا سەرلەنوێ بنووسینەوە”. و یان سەرۆک وەزیری کانادا لۆژیکی پشت دانانی تەعرفەی فولاد و ئالمینیۆم بە ” سوکایەتی ئامێز” دەزانێت. لە ڕاستیدا لە کاتێکەوە کە لە ١٧ی مانگی ڕەشەممەی ڕابردوودا ترامپ دانانی تەعرەفەی گومرکی نوێی بۆ هاوردە کردنی فولاد و ئالمینیۆم لە وڵاتانی ترەوە ڕاگەیاند، بە روونی دەکرا باس لەو کێشە تازانە بکەیەت کە هەرەج مەرەجی مەوجود بەسەر دنیادا زیاتر دەکات. ڕەقیبەکانی ئەمریکا بە ئاشکرایی باسیان لە ” شەڕی بازهرگانی کردووە و تەنانەت به وهبیرهێنانهوهی ئهزمونی دهیهی ٣٠ سهبارهت به ئاكامهكانی شهڕ هۆشداریان به ترامپ دا. ئەم کێشانە بە بڕیاری ترامپ سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە ٨ ی مانگی مەی، ١٨ ی گوڵان توند تر بوویەوە. هەڵبەت ئاشکرا بوو کە ئەم بابەتە لە ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئەندامی جی ٧ و تەنانەت واژۆكارانی بەرجام لەگەڵ ئەمریکا دا خاوەنی قورساییەکی وەک یەک نین. ئەگەر سەبارەت بە بەرجام بابەتی ئەساسی لەگەڵ هەموو لایەنە ئاشکرا و شاراوەکانی چلۆنایەتی گرتنە پێشی ڕێگا چارەیەک بۆ كۆنتڕۆڵ کردنی سەرکێشیەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوجیهەت کردنی لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ڕۆژئاوا و سیاسەتەکانیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست بوو، بەڵام لە شەڕ و کێشە لەسەر تەعرەفە گومرۆکییەکانی ئەساسی نیزامی موبادلاتی نێوان دەوڵەتانی سەرمایەداری چۆبووە ژێر پرسیارەوە. لێرەدا ئیتر ئەوە تەنیا ٦ ئەندامی جی حەوت نین کە لە بەرانبەر ئەمریکادان. هەم یەکێتی ئۆرووپا، هەم کانادا و هەم چین بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕایانگەیاند کە ئەوان وڵامی پێویست بە هەڕەشەکانی ئەمریکا ئەدەنەوە. ئۆرووپا كۆمهڵێك تەعرەفەی تازهی لەسەر کالا ئەمریکاییەکان ڕاگەیاند. سەرۆک وەزیری کانادا وتی ” بە پێچەوانەی مەیلمان دەبێ بە ڕاشکاوی و جیدیەتی تەواو بڵێین ئێمە لەسەر ئەساسی ئەوەی لە پێشدا ڕامان گەیاندبوو دەرۆینە پێش و لهمهدوا كاردانهوهیان دهبێت.” ترامپ دواتر ڕایگەیاند ئەگەر ئۆرووپا تهعرهفهی تازه بخاتە بواری کردارییەوە. ئهوان ئەو تەعرەفەی گومرکی تازەتر لەسەر پیشەسازی ماشێن سازی ئۆرووپا دادەنێت. لەم نێوانەدا پێشنیاری چاوەڕوان نەکراوی ترامپ سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕووسییە بۆ ئیجلاسی جی حەوت لە بارودۆخێکدا کە ئەمریکا خۆی یەکێک لە هاندهرانی تەحریمەکان بۆسەر ڕووسییە بوو، زیاتر لە هەموان دەبوو لە خزمەت پێكهێنانی دوو بهرهكی له نێوان ڕووسییه و وڵاتانی ئۆرووپاییدا بێت. ئەوە ڕازێکی ئاشکرایە کە لە دەورانی یەکێتیی ئۆرووپادا بۆچوونی جیاواز لەسەر چلۆنایەتی ههڵسووكهوت لهگهڵ ڕووسییە بوونی ههبووه و ترامپ بۆ شکاندنی جەمسەری ئۆرووپا سەرمایەگوزاری لەسەر کردووە. وڵامی ئەرێنی وەزیری دەوڵەتی نوێێ ئیتالیا بەم پێشنیارە دەربڕینی بۆچوونی ئەو بەشە لە وڵاتانی ئۆرووپاییە کە لەم ڕۆژانەدا خوازیاری کۆتایی هاتنی تەحریمە ئابووریەکان لە دژی ڕووسییهن.
ئەوەی کە لە پێوەند لەگەڵ بەرجام دەبێ بوترێت، ئەوەیە کە نە ئۆرووپا و نە ڕووسییه و نە تەنانەت چین، ئاڵوگۆڕێ بازهرگانی لەگەڵ ئەمریکا نەکەنە قوربانی پێوهندییهكانیان لەگەڵ ئێران. لە عەینی حاڵدا ئاشکرایە لەگەڵ بوونی ناکۆکیەک کە لەنێوان ڕووسییە، چین، ئاڵمان، ئینگلیس و فەرانسەدا هەیە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر کشانەوەی ئەو وڵاتە لە بەرجام بەڵام ئەوانیش خوازیاری زیادکرانی خاڵی تەکمیلین لەبەرجامدا کە تا ئاستێک هەر ئەو داخوازیانەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانییە ١٠ مادەییەکەیدا تەرحی کردوون.
ئێمە زۆرجار وتومانە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە سەرنجدان بە قوڵایی قەیرانێک کە گیرۆدەیەتی، چارەیەکی بێجگە لە تەسلیم بوون لە بەرانبەر داخوازیەکانی واژۆكارانی بەرجامدا نییە. ڕاوێژی هێندیک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و ئۆلتیماتۆمەکانیان زیاتر لە هەموو شتێک مەسرەفی نێوخۆیی هەیەبووە و هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵێک وڵام بە ناوەرۆکی نەنووسراوی بەرجام. لەگەڵ ئەوەدا کە ترامپ لە سوخەڕانی کۆتایی خۆیدا ڕۆژی دووشەممە دەڵێ:” هەڕەشەی ئێران” یەکێک لەو بابەتانە بوو کە ڕێبەرانی ٧ وڵات لە چوارچێوەی هەڕەشەکانی مەوجود لەدژی ئەمنییەتی میللی ئەم وڵاتە سەبارەت بەو قسەیان کردووە و ئەوکات دەڵێ کە ئەو لەگەڵ باقی ئەندامانی جی حەوت و یان بەبێ ئەوان” بەرزە فەڕیەکانی هەستەیی ئێران کۆنترۆڵ دەکات”. بەڵام ترامپ هۆکاری سەرەکی ئیمزا نەکردنی بەیانییەی کۆتایی ئیجلاسی جی حەوتی زیاتر لە هەموان لە کێشمەکێش لەسەر تەعرەفە گومرکییەکان ڕاگەیاندوە و دەڵێ ئەمریکا خوازیاری ” بازرگانی بێ تەعرفە”یە.
ئەگەر لە دانیشتنی سەرانی جی حەوتدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی غیابی لە بارەیەوە قسە دەکرێت بەڵام ئیجلاسی هاوکاریەکانی شانگهای مەیدانی تەفاهومی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە. پوتین ڕاستەخۆ لە ئەندامێتی ئێران لەم پەیمانەدا پێشوازی کردووە و سەرۆک کۆماری چین ڕێككهوتن نامەیەکی نوێ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران مۆر دەکات. هەیئەتێک كه لەگەڵ ڕووحانین لهوانه، وەزیری کاروباری دەرەوە، وەزیری نەوت، وەزیری ئابووری و سەرۆکی بانکی مهركهزی دەرخەری ئەوەیە کە ڕژیم گرنگ ترین وەزیرەکانی بۆ ئیجلاسی پەیمانی شانگهای ناردووە و دەیەوێ لەم بەستێنەدا لە کارتی ئەم ڕێكخراوه لە وتووێژەکاندا لەگەڵ لایەنە ئۆرووپاییەکانی بەرجام کەڵک وەربگرێت. قسەکانی ڕووحانی لە دانیشتنی ئەم ڕێكخراوهدا سەبارەت بە مەترسی ” تیرۆریزم، تەجزیە تەڵەبی و توندڕەوی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی دنیادا و بە تایبەت ناوچەکانی دەوروبەرمان ” هیچ شتێک نییە بێجگە لە دوورخستنهوهی ئاڵۆزییهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست له كۆماری ئیسلامیی. ئەو هەڵبەت لەبیری ناکات کە جارێکی تر زەرفیەتە بەرچاوەکانی ئێران و سهرچاوه دهوڵهمهندهكانی وهبیر سهرمایهداران بێنێتهوه.
ئێستا دەبێ بوترێت کە هەردو ئیجلاسی سەرەوە نهك وڵامێک نەبووە بە ڕقابەتی دەوڵەتانی سەرمایەداری و بەرین تر بوونەوەی کێشە و ناکۆکیەکان، بهڵكوو ئاوێنەی باڵا نوێنی بێ نەزمی زاڵ بەسەر دنیادا بوون. لە عەینی حاڵدا دەبێ بوترێت کە وڵامدانەوە بە ناکۆکییەکانی دنیای ئێستا تەنیا لە بەستێنی خەبات لەدژی نیزامێكدا دهگونجێت كه ڕێك لهدژی ئیجلاسی لهم چهشنه له لایهن به میلیارد ئینسانی كار و زهحمهته كه ئهو نیزامه یهخسیری كردوون، بهڕێوهبچێت.