ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ وته‌كانی جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستی سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی ژماره‌ی تووش بووان به كۆرۆنا له ١٠ ئۆستانی ئێران، ئاماری ڕه‌سمیی گیان به‌خت كردووان به كۆرۆنا له‌چاو مانگی گوڵان، دوو به‌رابه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو، ١٢٠ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئاماری ڕه‌سمی مه‌رگ به‌م ویرووسه گه‌یشتووه‌ته ٩ هه‌زار و ١٨٥ كه‌س. هه‌روه‌ها به شناسایی ٢ هه‌زار و ٦١٢ تووش بووی دیكه به كۆویدی ١٩، ژماره‌ی تووش بووان به پێی ئاماره ڕه‌سمیه‌كان گه‌یشتووه‌ته ١٩٥ هه‌زار و ٥١ كه‌س. شایانی باسه ئۆستانه‌كانی خووزستان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، كرماشان، هۆرمۆزگان و كوردستان له باروودۆخێكی مه‌ترسیدار دان.