کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

دووکەڵی دەنگدانی ئەمرکییەکان بە ترەمپ، دەچێتە چاوی خەڵکی جیهان

IMG 20241106 WA0007

نەخت و پوخت ؟

دۆڕاندی کاملا ھەریس بە چەند ھۆکار چاوەڕوانکراو بوو:

– میراتی خەراپی جۆبایدن بۆ جێگرەکەی .

– کاملا ھەریس ژن بوو . لە ٤٧ سەرۆککۆماری ئەمریکا یەک ژن تا ئێستا ھەڵنەبژێردراوە.

– ھەریس بیانی تەبار ( باکگرۆندی خارجی) ھەیە .

– لە نێوان خەراپ و خەراپتر، دەنگ دەری ئەمریکایی بە خەراپتر دەنگی دا . دووکەڵی ئەو دەنگدانە دەچێتەی چاوی خەڵکی جیھان ، بە تایبەت جەماوەری فەقیر و ھەژار و گەلانی بن دەست و مافخوراو.

– جیھان بە سەرۆککۆماری تڕامپ ژینگەیەکی ناخۆشتر و سەختر بۆ ژیان دەبێت .

– باڵی ڕاستی سیاست لە ئاستی جیھان ، لەوانە لە ئێرانیش، بە ھاتنی تڕامپ بە ھێز دەبن .

– تڕامپ ، دژە ژن ، دژە پەنابەر ، دژە ژینگە ، دژە ئازادی ، دژە مەتبووعات و ڕاگەیاندنی ئازاد ، و دۆستی دیکتاتۆرەکان بە غەیری دەسەڵاتی ئایینی فاشیستی زاڵ بە سەر ئێران و …..، یە . ئەم تایبەتمەندیانە نشانەی نئۆفاشیست بوونی تڕامپە.

حەسەن ڕەحمان پەناە

٢٠٢٤⁄١١⁄٦