به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه، تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كابۆل شایه‌دی ورووژمی هه‌زاران كه‌س به مه‌به‌ستی ڕاكردن له كابۆل بوو. ئه‌م كه‌سانه زۆربه‌یان به‌هۆی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له مه‌ترسیی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی تاڵه‌بان دابوون. بایدێن به‌ڵێنی دابوو كه به نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌سیان ویزای چوون بۆ ئه‌مریكا بدات. سه‌ربازانی ئه‌مریكایی پاش لێكهه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵی فڕۆكاخانهی كابۆلیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه تا باروودۆخی چوونه‌دهرهوهی دیپلۆماته‌كان و كه‌سانی بیانی له ئه‌فغانستان دابین بكه‌ن. سه‌ربازان به‌ره‌وڕووی ئه‌م خه‌ڵكه ته‌قه‌یان كرد و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. دووربینی ته‌له‌ویزیۆنه‌كان وێنه‌ی دڵته‌زێنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان نیشان ده‌دا كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون خۆ به فڕۆكه‌ی نیزامیی ئه‌مریكاوه هه‌ڵاوه‌سن كه له‌سه‌ر باندی فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماده‌ی حه‌ره‌كه‌ت ده‌بوو. دووربینه‌كان لانیكه‌م وێنه‌ی كه‌سێكیان تۆمار كردووه كه له ئاسمانه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوو وێنه‌یان به‌هۆی هاوشێوه‌یی سه‌رسوورهێنه‌ریان له په‌نا یه‌كتری دانا. یه‌كه‌م وێنه‌ی دوایین ساته‌كانی هه‌ڵاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڤییه‌تنام له ڕۆژی ٣٠ی ئاوریلی ١٩٧٥ و دووهه‌م وێنه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ئووتی ٢٠٢١ له فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل.
له ساڵی ١٩٥٥ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی دایه شه‌ڕێكی خوێناوی جه‌نایه‌تكارانه له ڤییه‌تنام و ٢٠ ساڵ دواتر به قه‌بووڵ كردنی شكستێكی سه‌رشۆڕانه له وڵاتێكی چكۆله و هه‌ژار له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، به دانی ٥٨ هه‌زار كوشته له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كوشتاری پتر له یه‌ك ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی خه‌باتكار و خۆڕاگری ڤییه‌تنام، ناچار بوو شكستی خۆی له‌م شه‌ڕه‌دا قه‌بووڵ بكات. ڤیت كۆنگهكان(واته هێزه‌كانی به‌ره‌ی ئازادی به‌خشی ڤییه‌تنام) به ڕێبه‌ریی حیزبی كۆمۆنیست و هوشی مین له پشتیوانیی به‌رینی بیروڕای گشتی جیهان به‌هره‌مه‌ند بوون. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆی وڵاتی ئه‌مریكا، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری شه‌ڕ و په‌راوێزخران و مه‌حكووم كرانی ئه‌مریكا له ئاستی جیهانیدا، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پاش ٢٠ ساڵ، به سهرلێشێواییهوه هێزه‌كانی خۆی له سایگۆن هێنایه‌ده‌ر.
له ساڵی ٢٠٠١ و پاش هێرشی گرووپی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده بۆسه‌ر بیناكانی ناوه‌ندی تیجاره‌تی جیهانی و پێنتاگۆن، به فه‌رمانی جۆرج بووش ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا دژبه حكوومه‌تی تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان چووه ناو شه‌ڕه‌وه. ڕێك ٢٠ ساڵ دواتر ناچاربوون سێناریۆی سایگۆن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له شاری كابۆل دووپات بكه‌نه‌وه.
بینانووی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڤییه‌تنام، دیفاع له حكوومه‌تی كارتۆنی و هاوپه‌یمانی خۆی له ڤییه‌تنامی باشوور، ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمۆنیسم و كه‌وتنه مه‌ترسیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی وه‌ك ڤییه‌تنام، لائۆس و كامبۆج بوو. هه‌ر وه‌ك چۆن له شه‌ڕی داگیركه‌رانه‌ی ئه‌مریكا له ڤییه‌تنام ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستنیشانده‌ی خۆی له‌م وڵاته، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌زینه‌یه‌ك بپارێزێ، ده‌وڵه‌ته سهرسپێردراوهكهشی له ئه‌فغانستان تووشی هه‌ر ئه‌م چاره‌نووسه كرد.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و خه‌باتكاری ڤییه‌تنام توانییان یه‌كگرتوویی باشوور و باكووری ڤییه‌تنام وه‌دی بێنن و به‌قه‌د توانای خۆیان هه‌وڵیان دا ئه‌م وڵاته كه له وێرانه‌یه‌ك زیاتر نه‌بوو، ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه. به‌ڵام چوونه‌دهرهوهی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بوو به‌هۆی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی دووباره‌ی تاڵه‌بان. واته هێزێك كه كه‌وتووه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانییه‌وه. ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێ وڵاتی ئه‌فغانستان به‌ده‌یان ساڵ بگه‌ڕێنێته‌وه دواوه. ژنان، ڕۆژنامه‌وانان، میدیای ئازاد، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان، داهێنان و پێشكه‌وتن، په‌روه‌رده و بارهێنان، هه‌ر هه‌موویان ده‌بنه قوربانیی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی تاڵه‌بان. سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی دیكه به جه‌معییه‌تی دوو ملیۆن و نیویی ئاواره‌كانی ئه‌فغانستان زیاد ده‌بێت و بۆ چه‌ندومین جار خه‌ڵكی بێبه‌ش و سته‌ملێكراوی ئه‌فغانستان مه‌حكووم به ته‌حه‌مولی تراژێدییهكی ئینسانی ده‌بن.
ئه‌گه‌رچی حكوومه‌ته گه‌نده‌ڵ و بێكهفایهتهكانی حامد كهرزای و ئه‌شره‌ف غه‌نی نه‌یانتوانی ئاواته‌كانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان وه‌دی بێنن و خۆشیان تا ڕاده‌یه‌ك به‌رپرسی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌بانن، به‌ڵام هاتنه سه‌ركاری تاڵه‌بان له ئاكامی شكستی ئه‌مریكا له‌م وڵاته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و فاكتۆرێكه بۆ به‌هێزبوونی ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته ئیسلامییه‌كان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
خه‌ڵكی ئێران و كوردستان كه له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا ژیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ویلایه‌تی فه‌قیهی شیعه‌یان ته‌جروبه كردووه، ده‌توانن بیهێننه به‌رچاو كه ئیماره‌تی ئسیلامیی تاڵه‌بان چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستان دێنێت. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رستی پاكستان و بانده گه‌نده‌ڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له ئه‌فغانستان به‌رپرسی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی تاڵه‌بانن.
به‌ڵام بێگومان شادی و سه‌مای تاڵه‌بان و شه‌ریكه‌كانی زۆر ناخایه‌نێ و جه‌ماوه‌ری خه‌باتكاری ئه‌فغانستان به ئه‌زموونی زۆر زیاتره‌وه و به ناسینی ڕوونتری ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌كان، به‌سه‌ر ترس و بێ هیوایی خۆیاندا زاڵ ده‌بن و پشتیان له‌ژێر باری ئه‌م شكسته گه‌وره‌یه‌دا كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، ڕاست ده‌كه‌نه‌وه.