به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر چه‌ندین ناوچه له باكووری سووریه لانیكه‌م ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه بێجگه له گیان به‌خت كردنی ئه‌م ٩ كه‌سه، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر “قامیشلو، كۆبانی، عه‌فرین و دێرسین” لانیكه‌م ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه، ڕۆژی چواره‌شه‌ممه، ده‌سپێكی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی بۆسه‌ر پێگه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له باكووری سووریه، پشتڕاست كرده‌وه. شایانی باسه، هێرشی توپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر ناوه‌ندی شاری “سه‌ریكانی” هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون. له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، شۆرای ئه‌منیه‌ت دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی به‌ڕێوه‌برد و تێیدا هێرشی نیزامیی توركییه بۆسه‌ر خاكی سووریه درایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا، پۆلیسی توركییه لانیكه‌م ٧٨ كه‌سی به تۆمه‌تی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و مه‌حكووم كردن و ڕه‌خنه گرتن له هێرشی داگیركارانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر سووریه، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، مه‌حكووم كردنی په‌لاماری توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌م هێرش و په‌لاماره مه‌حكووم كراوه و هه‌روه‌ها بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان دژی سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه له زۆر شوێن په‌ره‌یسه‌ندووه.