كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕه‌وه هه‌تا ئێستا، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفیی كاری و ناله‌باربوونی باروودۆخی گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌شدار بووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، به‌هۆی سپاردنی به‌شێك له سه‌هامی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به “شستا”، خوازیاری په‌رداختی دوو مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی سپاردنی ٥٥ له‌سه‌د له سه‌هامی ده‌وڵه‌ت به “شستا” بوون.